گواردیۆلا: بیر له لیڤه‌رپوول ناكه‌مه‌وه و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بیر له لێسته‌ر سیتی بكه‌مه‌وه
له گه‌ڕی 19ـه‌می پرێمه‌رلیگ و له بۆكسینگ ده‌ی، وڵڤێرهامتن به‌بۆی سه‌ری ساڵی نوێ، بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی پێشكه‌شی هانده‌رانی كرد، دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر سیتی بۆوه، ئه‌گه‌رچی گورگه‌كان سه‌ره‌تا به دوو گۆڵ دواكه‌وتن، به‌ڵام پیاوانی نونو سانتۆی راهێنه‌ر ریمۆنتادایان كرد و به سێ گۆڵ وه‌ڵامی سیتیزن و گواردیۆلایان دایه‌وه و بۆ دووه‌مجار له‌م وه‌رزه سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر مانچێسته‌رسیتی دووباره كرده‌وه، به‌مه‌ش مانسیتی 14 خاڵ كه‌وته دواوه‌ی لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگ.
له دوای یارییه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، پێپ گواردیۆلای به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌رسیتی، رایگه‌یاند ئه‌وان له یارییه‌كه‌دا باشترین ئاستیان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام چانس یاوه‌ریان نه‌بوو، هاوكات گواردیۆلا ره‌تیكرده‌وه هیچ كۆمێنتێك له‌سه‌ر ڤار بدات و گوتیشی 14 خاڵ دووركه‌وتنه‌وه نییه له لیڤه‌رپوول بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پرێمه‌رلیگ بین.
له‌مباره‌یه‌وه گواردیۆلا ده‌ڵێت: له ماوه‌ی 80 خوله‌ك 10 بۆ 11 جار هێرشمان كرد، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له حاڵه‌كاته‌كان، به دڵی ئێمه نه‌بوو به‌ڵام ئێمه خراپ نه‌بووین، یاریزانه‌كان هه‌موو شتێكیان كرد و یارییه‌كی نایابیان كرد، له سه‌ره‌تاوه ئیمه دوو گۆڵمان كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه به شیوه‌یه‌كی دیكه‌ی گۆرا، نامه‌وێت له‌سه‌ر ڤار هیچ شتیك بڵیم ئه‌مرۆ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ڤار بێده‌نگی هه‌ڵبده‌ژیرم چونكه هه‌ندێك له حاڵه‌ته‌كانم نه‌بینی، ئیستا ئێمه چوارده خاڵ له لیڤه‌رپوول دوورین، به‌ڵام من گوێ به‌وه ناده‌نم، پیشموانییه ئیمه زۆر دووربین و نه‌توانین ركابه‌ری بكه‌ین.
گواردیۆلا گوتیشی: ئێمه ده‌سته‌به‌رداری پرێمه‌رلیگ نابین و ته‌نیا بیر له گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ ناكه‌مه‌وه و تا كۆتایی ده‌جه‌نگین بابزانن چی رووده‌دات، 10 خاڵ 13 یان 14 خاڵ لای من ئاساییه، كۆمه‌ڵیك یاریمان ماوه، یاریزانه‌كان به‌و ئاسته‌ی پێشكه‌شیان كرد ده‌توانن قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه، من ته‌نیا بیر له لیڤه‌رپوول ناكه‌مه‌وه، به‌ڵكو بیری له لێسته‌ر یتش ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وان ده‌توانن هاوشێوه‌ی ئێمه ركابه‌ری بكه‌ن.