به فه‌رمی، له باره‌ی ئه‌نجامی یاری نێوان سۆران و هه‌ولێر بڕیاری كۆتایی درا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا یاری نێوان سۆران و هه‌ولێر له خولی نایابی كوردستان به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سۆران هه‌ژمار بكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا خولی نایابی كوردستان هه‌فته‌ی داهاتوو له رۆژی هه‌ینی ده‌ستپێبكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بڕیاردرا یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان له رۆژی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت، واده‌ی 17/1ـی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی لاوانی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، بڕیاردرا یانه‌ی سۆران به سه‌ركه‌وتوو به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر هه‌ولێر هه‌ژمار بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی پایته‌خت له یاریگه كشاوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه بڕیاردرا یانه‌ی سۆران دوو یاری داهاتووی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ هانده‌ر یاری بكات، هه‌ڵبه‌ت یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی نێوان سۆران و هه‌ولێریش سزادرا.