گوڵشه‌ن له‌ دوكانێكی گوڵفرۆشییه‌وه‌ خه‌ونه‌كانی ده‌كاته‌ راستی

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ته‌ رێگر له‌ به‌رده‌م به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی
kurdistan24.net

K24 - هه‌ڵه‌بجه‌:

كچێكی دانیشتووی سەید سادق خاوەن پێداویستی تایبەتە دوکانیکی تابیەت بە گوڵی سرووشتی دەکاتەوە و دەیەوێت پەیامی ئەوە بگەیەنێت کە ئەو خاوەن پێداویستيیە، بەڵام دەتوانێت بیرۆکەکانی بکاتە ڕاستی و لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێت بۆ ئەوەی خۆی داھاتێك بەدەست بێنێت.

گوڵشەن پیشەیەك ھاو واتا لەگەڵ ناوەکەی، ئەو خاوەن پێداویستی تایبەتەو خوێندکارە، بەڵام ئەمانە نەبوونەتە ڕێگر لەبەردەم بیرۆکەکانی.

گوڵەشەن گوڵەکانی زۆر خۆش دەوێت و دەڵێت: "خۆم لەگوڵدا دەبینمەوە، دەمەوێت جگە له‌ گوڵی سرووشتی بەدەست و پەنجەی خۆم گوڵی دیکەش دروست بکەم و کاری جیاواز بکەم لەدوکانەکەم".

خێزانەکەی ھاوکاری تەواوی گوڵشەنن، دایکی دەڵیت: "وەك پێشتر چۆن  بەردەوام لە خوێندن ھاوکاری بووین بۆ کارەکەشی ھاوكاری تەواوی دەكەین".

گوڵشەن قوتابی قۆناغی 11ی ئامادەییە، لە مەڕاسمیکی بەئامادەبوونی ھاوڕێ و مامۆستا و خێزانەکەی دوکانێکی بچووك تایبەت بە گوڵی سرووشتی وەك سەرەتایەك بۆ دەستکردن بەبیرۆکەکانی ئەم خاتوونە کرایەوە و وەك خۆی دەڵیت ئەمە بناغەیەکە بۆ ئەوەی بتوانم لەداھاتوو کاری زیاتر بکەم.

ئ. م