"به‌كۆی ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی دیاریكرا"
یانه‌ی بارسێلۆنا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یانه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له دوایین رۆژه‌كانی 2019 ئه‌نجامدا، له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له نێوان 300 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی یانه‌كه راپرسی بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌رێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی كرا و یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری ئێستای لیڤه‌رپوول زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا بۆ ئه‌وه‌ی له 2020 ببێته شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی بارسێلۆنای بڵاو كرده‌وه كه تێیدایه له كۆی 300 ده‌نگ، 240 ده‌نگ داوای دوورخستنه‌وه‌ی ڤاڵڤێردیان كرد.
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی له پله‌ی یه‌كه‌می به‌ربژێره‌كان هات كه 82 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
له پله‌ی دووه‌م رۆناڵد كویمان راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به 78 ده‌نگ هات.
رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنه‌ری ئیسپانی 42ـی ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، پێپ گواردیۆلا 17 ده‌نگ و تێن هاگ راهێنه‌ری یانه‌ی ئا‌یاكس 4 ده‌نگی ده‌ستخست.
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كه پێشتر چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا برده‌وه له كۆی 300 ده‌نگ ته‌نیا 2 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.