به ڤیدیۆ.. چێڵسی له ماوه‌ی 4 خوله‌ك ئارسێناڵی شۆك كرد
له یاری لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ، چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به ئارسێناڵی هاوشاری هێنا و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29 دێسێمبه‌ری 2019، له گه‌ڕی بیسته‌می پرێمه‌رلیگ، له دێربی له‌نده‌ن ئارسێناڵ میوانداریی چێڵسی كرد.
له خوله‌كی 13ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، ئۆبامیانگ گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئارسێناڵ كرد و یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی تۆپچییه‌كان كۆتایی هات.
دواتر له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، كوڕانی فرانك لامپاردی راهێنه‌ری چێڵسی به دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌ك هانده‌ران و یاریزانانی ئارسێناڵیان شۆك كرد.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی 83 جۆرجینهۆی ئیتاڵی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر له خوله‌كی 87 تامی ئابراهام گۆڵی دووه‌می چێڵسی زیاد كرد.
چێڵسی دووه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی برده‌وه، به كۆكردنه‌وه‌ی 35 خاڵ شوێنی خۆی له خانه‌ی چواره‌می پرێمه‌رلیگ پته‌وتر كرد، له به‌رامبه‌ردا ئارسێناڵ له‌سه‌رده‌ستی میكێل ئارتێتای راهێنه‌ری نوێ تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، به 24 خاڵ بۆ خانه‌ی دوازده‌یه‌م دابه‌زی.