به فه‌رمی، كریستیانۆ به باشترین یاریزانی 2019 ده‌ستنیشان كرا
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ شه‌شه‌مجار بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی گڵۆب سۆكه‌ر كه ساڵانه له ئیمارات ده‌ده‌رێته باشترین یاریزانی جیهان.
له مه‌راسیمێكدا له شاری دوبه‌ی ئیمارات، خه‌ڵاتی گڵۆب سۆكه‌ر تایبه‌ت به باشترینه‌كانی 2019 دابه‌ش كرا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه له 2019 خه‌ڵاتی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای له‌گه‌ڵ پورتوگال و نازناوی خولی ئیتاڵیای له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس برده‌وه به فه‌رمی خه‌ڵاتی گلۆب سۆكه‌ری پێبه‌خشرا و به باشترین یاریزانی 2019 ده‌ستنیشان كرا.
جواو فێلێكسی ئه‌ستێره‌ی لاوی پورتوگالی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی ساڵی وه‌رگرت.
یۆرگن گلۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول به باشترین راهێنه‌ری 2019 دیاریكرا، ئالیسۆن بێكه‌ری گۆڵپارێزی به‌رازیلی لیڤه‌رپوول خه‌ڵاتی باشترینی ساڵی پێبه‌خشرا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی كه وه‌رزی رابردوو چامپیۆنزلیگی برده‌وه به باشترین یانه‌ی 2019 ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ تاكه یاریزانه كه چوارساڵه له‌سه‌ریه‌ك ئه‌م خه‌ڵاته ده‌باته‌وه و كۆی خه‌ڵاته‌كانیشی شه‌شه‌جاره، له به‌رامبه‌ردا لیۆنێل مێسی، رادمیێل فاڵكاو و فرانك ریبێری هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نیا جارێك ئه‌و خه‌ڵاته‌یان به‌ده‌ستهێناوه.