سه‌در باسی كۆتایی عێراق ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/12/2019، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵڵای عێراق راگه‌یاند و له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی تێوه‌گلانی عێراق و كه‌وتنه نێوان به‌رداشی شه‌ڕی ئێران و ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌دات.
رێبه‌ره شیعییه‌كه له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له قائیمی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق بنكه سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان بۆردوومان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم عێراق بخزێنرێته ناو شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش نیم، چونكه نامه‌وێت عێراق به‌زۆر بخزێنرێته ناو جه‌نگه‌كه و وڵاته‌كه ببێته مه‌یدانی ململانێكانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا".
سه‌در ده‌ڵێت: "پێویستمان به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددییه له‌لایه‌ن گه‌وره‌پیاوانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره دووربخه‌ینه‌وه كه ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه ده‌سووتێنێ و ده‌یكاته خۆڵه‌مێش".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی شیعه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته گه‌لانی عێراق ده‌نگهه‌ڵبڕن و سه‌ركۆنه‌ی شه‌ڕ و به‌زۆر خزاندنی عێراق بۆ ناو ئه‌و جه‌نگه بكه‌ن".
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان یه‌كڕیز نه‌وه‌ستن و به‌جددی هه‌نگاونه‌نێن، ئه‌وه ئه‌و شه‌ڕه ده‌بێته كۆتایی عێراق. چونكه ئێمه پێویستمان به ئاشتی و بونیادنانه‌وه‌یه، عێراق بۆ ئه‌وه نابێت و توانای ئه‌وه‌ی نییه بخزێنرێته ناو جه‌نگه‌وه، هه‌ر لایه‌نێكیش بیه‌وێت ئه‌وه بكات ئه‌وه دوژمنی گه‌له".
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 29/12/2019 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 5 بنكه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلای عێراقی و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیان له‌ناو عێراق و سووریا كرده ئامانج. 3 بنكه‌یان له ناو خاكی عێراقدا بوون له پاریزگای ئه‌نبار، دوو بنكه‌ی دیكه‌شیان له‌ناو سووریادان و به بنكه‌ی سه‌ربازیی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ناو ده‌برێن.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار كه حزبوڵڵای عێراق خۆی رایگه‌یاندووه، 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكان كوژران و زیاتر له 50 چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون.