بەرھەمھێنانی نەوتی ناسریە دەستیپێكردەوە

ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت دەگاتەوە ئاستی جاران

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، دوای وەستانی بۆ ماوەی دوو رۆژ، بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی ناسریە دەستیپێكردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرھمھێنانی نەوت دەستپێكردووە، بڕیاریشە لە دوو رۆژی داھاتوودا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بگاتەوە ئاستی جارانی. لەكاتێكدا بۆ ماوەی دوو رۆژ بوو بەرھەمھێنانی نەوت لەكێڵگەی ناسریە بەھۆی پچڕاندنی كارەبا وەستابوو.

كێڵگەی نەوتی ناسریە رۆژانە لەنێوان 80 تاكو 85 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت و رۆژی شەممەی رابردووشدا، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كارمەندانی كێڵگەكە ناچاركران كارەبا لەسەر كێڵگە نەوتیەكە بپچڕێنن.

ھ.م