به‌په‌له.. هێنری بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی به‌ربژێری سه‌ره‌كییه
به‌ربژێكردنی تیری هێنری بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی به‌شێكی زۆر له میدیاكانی ئه‌ورووپا، پێشبینی ده‌كرێت له هاوینی داهاتوو هێنری وه‌ك راهێنه‌ر بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا و سكای نیوز به‌ربژێكردنی هێنری بۆ راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنایان بڵاوكردۆته‌وه و جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه بارسێلۆنا له هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری ڤاڵڤێردی ده‌بێت و ئاماده نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێ بكه‌نه‌وه و هێنری هاوشانی رۆناڵد كویمان و یۆرگن كلۆپ به‌هێزترین ركابه‌رن بۆ راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا.
هێنری ته‌مه‌ن 42 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان له هاوینی 2007 له ئارسێناڵه‌وه به 45 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ بارسا له كۆی 121 یاری، 49 گۆڵ و 27 ئاسیستی هه‌بوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه تیری هێنری به سیسته‌م و شێوازی یاریكردنی بارسێلۆنا ئاشنایه و ده‌توانێت وه‌ك راهێنه‌ر له كورترین ماوه خۆی بگونجێنێت.
هێنری یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له 2016 وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ده‌ستی پێكرد، دواتر بۆ ماوه‌ی ساڵێك بووه راهێنه‌ری یانه‌ی مۆناكۆ به‌ڵام به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ه‌ستیپێكرد و دوای 20 یاری له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به راهێنه‌ری یانه‌ی مۆنتریال ئیمپاكتی كه‌نه‌دا ناسێندرا.