"به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ریال مه‌درید بڕیار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه درا"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه ئه‌ستێره‌یه‌كی لیڤه‌رپوول كه‌وتۆته ژێر راداره‌كانی به‌رپرسانی ریال مه‌درید.
پێگه‌ی "le10sport"ـی فره‌نسا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید به‌كۆی ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یانه‌كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌یان له دوا رۆژه‌كانی 2019 نه‌خشه و پلانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی بۆ 2020 داڕشتووه، تێیدا رێككه‌وتوون كه له هاوینی داهاتوو هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نگیالی لیڤه‌رپوول بخه‌نه‌گه‌ڕ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ریال مه‌درید به نیازه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌رداری گاریس به‌یل و خامیس رۆدریگێز بێت له پێناو گواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانێ.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیداره‌ی یانه مه‌دریدییه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سادیۆ مانێ گفتووگۆیان كردووه و خواستی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌ربڕیوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌م وه‌رزه خراپی هێڵی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید به‌رپرسانی یانه‌كه و راهێنه‌ری نیگه‌ران كردووه، به‌وپێیه‌ی له 2019 ته‌نیا 100 گۆڵیان كردووه ئه‌مه‌ش دوای رۆیشتنی كریستیانۆ به خراپترین ریكۆرد داده‌نرێت، بۆیه ده‌یانه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانێ ئه‌و گرفته لاوازه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سادیۆ مانێ ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی ساوسامتنه‌وه به به‌های 41 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لیڤه‌رپوول، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 150 یاری، 73 گۆڵ و 33 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كۆتایی دێت.