په‌رله‌مانی توركیا بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی له لیبیا كۆده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌یدا، بڕیار له باره‌ی ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا بدات.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، سوپای توركیا ده‌ستی ئاوه‌ڵا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی لیبیا بكات.
توركیا پشتیوانی له حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی ته‌رابلووس ده‌كات، كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پێدا نراوه.
ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سند بكرێت، ئه‌وا؛ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ سوپای توركیا بۆی هه‌یه جووڵه‌ی سه‌ربازی به ئاراسته‌ی لیبیا بكات.
پێشتریش په‌رله‌مانی توركیا چه‌ند جارێك رێگه‌ی به سوپای وڵاته‌كه‌ی داوه كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی به تایبه‌تی له عێراق و سووریا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات و له‌شكركێشی بكات.