به فه‌رمی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ گه‌یشته میلانۆ
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری سویدی بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌یسی میلان گه‌یشته ئیتاڵیا.
زڵ‌اتان له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی لینیته‌وه گه‌یشته میلانۆ و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یانه نوێیه‌كه و هانده‌رانه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئیبراهیمۆڤیچی 38 ساڵ به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌ست دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لۆس ئانجلس گالاكسی ئه‌مریكی ده‌گه‌ڕێته‌وه میلان.
بڕیاریشه له ماوه‌ی داهاتوو پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ بكات.
زڵ‌اتان له كاتێكدا په‌یوه‌ندی به رۆسێنێری ده‌كات ئه‌و یانه‌یه به 21 خاڵ له خانه‌ی یازده‌می سێریا ئه‌ی ده‌بینرێت و 14 خاڵ له خانه‌ی گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ دووره.
ئیبراهیمۆڤیچ پێشتر له هاوینی 2010 له یانه‌ی بارسێلۆنا به به‌های 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده میلان، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 85 یاری، 56 گۆڵ و 24 ئاسیستی كردووه.