"ئینته‌ر میلان ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیلی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌"

"ئه‌م یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌ له‌ یانه‌یه‌كی پرێمه‌رلیگ نزیك ده‌بێته‌وه‌"

باربۆسای هێرشبه‌ری به‌رازیلی ناسراو به‌ گابیگۆل یاریزانی ئینته‌رمیلان نزیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ پرێمه‌رلیگ.

سكای سپۆرت و لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویانكردۆته‌وه‌ یانه‌كانی وێستهام یونایتد و كریستاڵ پاڵاس و چێڵسی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م 23 ساڵیه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام وێستهام نزیكترینه‌ به‌ گه‌یشتن به‌م یاریزانه‌، كه‌ گابریێل ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فلامینگۆ كۆتایی هاتووه.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ وێستهام ئاماده‌یه‌ 20 ملیۆن یۆرۆ و خه‌ڵاتی دیكه‌ی دارایی بداته‌ ئینته‌رمیلان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری باربۆسا ببن.

ئینته‌رمیلان له‌ هاوینی  2016 باربۆسای به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ له‌ یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی، به‌ڵام ئینته‌ر میلان دوای یه‌ك وه‌رز به‌شێوه‌ی خواستن ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌ر ساڵه‌ و به‌ره‌و یانه‌یه‌ك به‌ڕێكرد، له‌ ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوو یانه‌كانی بێنفیكا، سانتۆس و فلامینگۆی تاقی كرده‌وه‌.

باربۆسا له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان ته‌نیا به‌شداریی 10 یاری كرد و یه‌ك گۆڵی تۆمار كرد.