كۆشكی سپی: تره‌مپ هۆشداری داوه‌ته ئه‌ردۆغان
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هۆشداری داوه، كه "ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ره‌وشی لیبیا ئاڵۆزتر ده‌كات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ریه‌ك له تره‌مپ و ئه‌ردۆغان هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستی راگرتنی توندوتیژییه‌كانی "ئیدلب" و پاراستنی گیانی مه‌ده‌نییه‌كان.
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن پرسه جێبایه‌خه‌كانی نێوانیان و ره‌وشی عێراق و سووریا و لیبیایان تاوتوێكرد.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكرده‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، "ئه‌ردۆغان" نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی به ئامانجگرتنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق ده‌ربڕیوه و هاوكات خۆشحاڵی ده‌ربڕیوه له هه‌مبه‌ر كۆتایهاتنی ئه‌و هێرشانه‌ی رووبه‌ڕووی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بوونه‌وه.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاری په‌رله‌مانی توركیا بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی به‌ره‌و لیبیا.