دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی تره‌مپ تویتێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی تویتێكی بڵاوكرده‌وه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ به بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بنووسێت، وێنه‌یه‌كی ئاڵای ئه‌مه‌ریكای بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كرانه ئامانج و كوژران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌سه‌ر فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.