زه‌ریف له‌سه‌ر كوشتنی سوله‌یمانی په‌یامێكی توندی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به په‌ره‌سه‌ندنێكی زۆر مه‌ترسیدار تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ناوده‌بات.
زه‌ریف له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌و تیرۆره نێوده‌وڵه‌تییه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی داوه و جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانییان كوشتووه كه هێزێكی كاریگه‌ر و شه‌ڕكه‌ر بووه دژی داعش و به‌ره‌ی نوسره و قاعیده و رێكخراوه‌كانی دیكه، په‌ره‌سه‌ندنێكی زۆر مه‌ترسیدار و گه‌مژانه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی سه‌رجه‌م ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت".
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوژراوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌رگریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ پاراستنی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
پێنتاگۆن ده‌ڵێت: "قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانی هێرش كردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له به‌غدا ده‌ركردووه و پلانی هێرشی بۆ سه‌ر دیپلۆماتكاران و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بووه و كوشتنیشی به ئامانجی به‌رگرتنه له پلانه‌كانی ئێران".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێیوایه، سوله‌یمانی به‌رپرسه له كوشتنی سه‌دان ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه‌دا.
هاوكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ره‌وه بێ هیچ كۆمێنتێك وێنه‌ی ئاڵایه‌كی ئه‌مه‌ریكای بڵاوكرده‌وه.