سبه‌ی ته‌رمی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس به‌خاك ده‌سپێردرێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی به مه‌راسیمێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ته‌رمی كوژراوه‌كانی حه‌شد له سه‌روویانه‌وه، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌خاك بسپێرێت. هاوكات باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق، رایگه‌یاند، سبه‌ی ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی و یاوه‌ره ئێرانییه‌كانی ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێته‌وه.
میدیای ره‌سمی حه‌شدی شه‌عبی، ناوی ژماره‌یه‌ك له‌و كادیر و به‌رپرسانه‌ی حه‌شد و لایه‌نی ئێرانی بڵاوكرده‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.
ناوه‌كان:
- سامر عه‌بدوڵڵا، زاوی عماد موغنیه، یه‌كێك له به‌رپرسانی باڵای حزبوڵڵای لوبنان، كه ئیسرائیل له سووریا كوشتی.
- زاوایه‌كی قاسم سوله‌یمانی.
- محه‌مه‌د ره‌زا جابری، به‌ڕێوبه‌ری پرۆتۆكۆلی حه‌شد له فڕۆكه‌خانه.
- حه‌سه‌ن عه‌بدولهادی له حه‌شدی شه‌عبی.
- محه‌مه‌د شیبانی له حه‌شدی شه‌عبی.
- حه‌یده‌ر عه‌لی له حه‌شدی شه‌عبی.