سیستانی هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی له په‌یامێكدا، ئیدانه‌ی كوشتنی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی كرد و داوایكرد، عێراقییه‌كان دان به خۆیاندا بگرن.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، وتاربێژی هه‌ینی په‌یامێكی سیستانی خوێنده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا سیستانی رایگه‌یاندووه، ده‌ستدرێژی سته‌مكارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پێشێلكارییه‌كی روون و بێ په‌رده‌ی سه‌روه‌ری عێراق و به‌ڵگه‌نامه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و رووداوه سته‌مكارانه‌یه كه بووه هۆی شه‌هید بوونی پاڵه‌وانه‌كانی شه‌ڕی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆری داعشدا ده‌یسه‌لمێنێت كه وڵات رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی زۆر سه‌خت بووه‌ته‌وه و داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین دان به خۆیاندا بگرن و به داناییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه بكه‌ن.