فه‌ره‌نسا: زۆر نیگه‌رانین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری ئه‌وروپا، ئه‌میلی دی منچالین، رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانین له په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به تایبه‌ت لێكه‌وته‌كانی كوژرانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه و پێشینه‌ی هه‌ره گرنگ بۆ ئێمه سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌رپرسانی باڵای فه‌ره‌نسا، له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه، كه‌وتوونه‌ته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه ده‌ده‌ن.