قائانی چووه شوێنی سوله‌یمانی
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، شوێنگره‌وه‌ی قاسم سورله‌مانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی دیاریكرد.
پاش كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه نوده‌وڵه‌تی به‌غدا، عه‌لی خامنه‌یی. رێبه‌ری ئێران، جه‌نه‌راڵ ئیسماعیل قائانی، وه‌ك فه‌رمانداری نوێی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران دیاریكرد.
قائانی به كه‌سی دووه‌می ناو فه‌یله‌قی قودس داده‌نرا و پاڵپشتێكی سه‌رسه‌ختی به‌ره‌ی به‌رگریی بووه له سووریا و لوبنان و فه‌ڵه‌ستین.
پێشتر له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو: "ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ هاوشانمان ده‌وه‌ستن، له واقیعدا له‌ژێر ئاڵای ئێران‌دا راوه‌ستاون، ئه‌وه‌ش خاڵی هێزی هه‌رێمایه‌تی و كاریگه‌ر و راسته‌قینه‌ی ئێرانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوةڕاست كه دوژمنانمان له ده‌ستیانداوه.
هه‌ندێك له میدیاكانیش قائانی به پیاوێكی سه‌خت ناوده‌به‌ن كه زۆر جیاوازیی نییه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی و شاره‌زایی پێویستی هه‌یه له‌باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ره جیاوازه‌كانی شه‌ڕ و ململانێدا.