ئیمارات داوای دانایی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئیمارات داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد، به داناییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاتی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له به‌غدا بكه‌ن و رێگری بكه‌ن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری كێشه‌كان.
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای كرد، لایه‌نه‌كان په‌له نه‌كه‌ن و به داناییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشی نوێ و پێشهاته‌كان بكه‌ن.
قه‌رقاش هۆشداریشی دا، له ئاڵۆزبوونی زیاتری كێشه‌كان و له‌ده‌ستدانی متمانه له نێوان لایه‌نه‌كان.