ئه‌مه‌ریكییه‌كانی كه‌رتی نه‌وت عێراقیان به‌جێهێشت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی به‌جێهێشتنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و ره‌وكردنی كارمه‌ندانی بیانی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی نه‌وت روونیكرده‌وه، ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له كێڵگه‌كانی نه‌وت كاریان ده‌كرد، كاره‌كانیان به‌جێهێشتووه.
وه‌زاره‌ته‌كه ره‌تیكردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م بیانییه‌كان عێراقیان به‌جێهێشتبێت و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان عێراقیان به‌جێهێشتووه.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، به‌جێهێشتنی كێڵگه‌كان له لایه‌ن ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌وه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت درووست ناكات.