ژماره‌یه‌ك وڵات گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ عێراق هه‌ڵپه‌سارد
K24- هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له هێڵی ئاسمانی شاهانه‌ی ئوردنی و "فڕۆكه‌وانی كه‌نداو"ـی به‌حره‌ینی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ به‌غدا تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌سارد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، به‌هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی، كه دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه.
به‌گوێره‌ی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، هێڵی ئاسمانی شاهانه‌ی ئوردن دووپاتیكرده‌وه، جگه له شاری به‌غدا، گه‌شته‌كانیان بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاسایی ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه "فڕۆكه‌وانی كه‌نداو"ـی به‌حره‌ینی رایگه‌یاند، به‌هۆی مه‌ترسیی لێكه‌وته‌كانی دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ دوو شاری عێراق هه‌ڵپه‌سارد.
كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ی به‌حره‌ینی ئاشكراشیكرد، له رۆژی هه‌ینییه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌ساردووه، هۆكاری ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌و دۆخه نائارامه گه‌ڕانده‌وه، كه به‌هۆی كوژرانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسه‌وه له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه.
H.B