"پۆگبا به‌ره‌و یانه‌ی بارسێلۆنا"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو پۆگبا بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه له‌م پێناوه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه گفتووگۆ كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4 جه‌نیوه‌ری 2020، كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی RAIـی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه پۆگبا ئامانجی وه‌رزی داهاتووی یانه‌ی بارسێلۆنایه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وشی خستۆته‌ڕوو كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا له نزیكترین ماوه له‌گه‌ڵ مینۆ رایۆڵای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆگبا ده‌ست به گفتووگۆی فه‌رمی ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه به 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری پۆگبا بن.
پۆگبای ته‌مه‌ن 26 ساڵ له هاوینی 2016 له یانه‌ی یوڤێنتۆس به به‌های 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 150 یاری، 31 گۆڵ و 31 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان كۆتایی دێت.