"نێیمار دیسان له پاریس سانجێرمان داده‌بڕێت"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاند، نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی له یه‌كه‌م یاریی یانه‌كه‌ی له ساڵی 2020 ئاماده نابێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه، تۆماس توخێل بڕیاریداوه نێیمار و چه‌ند یاریزانێكی دیكه له یه‌كه‌م یارییان له ساڵی نوێ دووربخاته‌وه كاتێك له جامی فه‌ره‌نسا رووبه‌رووی یانه‌ی لیناس ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه سانجێرمان نایه‌وێت مه‌ترسی له‌سه‌ر چه‌ند یاریزانێكی دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێكانی نوێ به‌رۆكیان نه‌گرن و به گرنگیه‌وه سه‌یری یارییه‌كه ناكه‌ن.
جگه له نێیمار ره‌نگه ئانخێل دێ ماریا و كیلیان مباپێش له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی پاریس سانجێرمان له جامی فره‌نسا سانجێرمان ئاماده نه‌بن.