یانه‌ی زاخۆ بڕیاریدا سكاڵا له‌سه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان تۆمار بكات
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا یانه‌ی لاوانی زاخۆ بۆ خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان دابه‌زێنێت، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ به كوردستان24ـی راگه‌یاند به فه‌رمی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن و تانه له‌و بڕیاره ده‌ده‌ن.
حه‌مید سه‌لمان سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان نادادپه‌روه‌رانه‌یه، ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت سزادنه‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ پێچه‌وانه‌ی بڕگه و یاسایه‌كانی فیدراسیۆنه‌كه‌یه.
حه‌مید سه‌لمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان به كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا له لێژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستان سكاڵا له‌سه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان تۆمار بكه‌ن، ده‌شڵێت: دواتر كاردانه‌وه‌ی دیكه‌شمان ده‌بێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی یاری نێوان سیروانی نوێ و زاخۆ بریاریان دا به‌دابه‌زاندنی لاوانی زاخۆ بۆ خولی پله‌یه‌ك و له‌گه‌ڵ سڕكردنی 10 یاریزانی زاخۆ به‌هۆی هێرشكردنه سه‌رناوبژیوانان.