كوردێك 38 ساڵە بێسەرو شوێنە
K24 - ھەولێر
38 ساڵە پیاوێكی كورد لە شەڕی ئێران - عێراق بێسەروشوێن بووە، بنەماڵەكەیان چەندین جار بەدواداچوونیان كردوە و گەڕاون، بەڵام ھیچ ھەواڵێكی نییە. ئەوان داواكاریان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان ھەیە كە بەدواداچوون بكەن بۆ دەستكەوتنی زانیاری. رێكخراوێكیش سەرقاڵی بەدواداچوون و گەڕانە بۆ ئەو كەسانە و سەردانی كۆنسوڵخانەی ئێرانیان كردوە بۆ دەستكەوتنی زانیاری سەبارەت بە مان و نەمانی ئەو كەسانە و ھەوڵەكانیش بە ئەرێنی ناودەبەن.
نوری حامد، لە دایكبووی 1954ی ھەولێرە، وەك هاوسه‌ره‌كه‌ی باسی دەكا ساڵی 1982 نوری مامۆستا بووە و رژێمی عێراق ئەو كاتە بە زۆره‌ملێ و بە بیانووی پارێزگاری له وڵات، بۆ سه‌ربازی له شەڕی ئێران - عێراق راپێچی ده‌كه‌ن.
نەجیبە، ھاوژینی نوری باسی دەكات، ئەو كات بیستویەتی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی لە شاری ئەھوازی ئێران بە دیل گیراوە، بەڵام تا ئێستا چاره‌نووسی نا دیاره‌و ئەوانیش ھەر چاوەرێی گەڕانەوەی ده‌كه‌ن.
نوری حامد، باوكی 5 منداڵە و كاتێك به زۆر بۆ سه‌ربازی راپێچی ده‌كه‌ن، كچە گەورەكەی تەمەنی ته‌نیا 6 ساڵ بووە، منداڵەكانی تەنانەت چەندین جار سەردانی ئێرانیان كردوە، بۆ ئەوەی ھەر نەبێ ھەواڵێكی باوكیان بزانن، كوڕەكانی هه‌رچه‌نده روخساری باوكیشیان نه‌بینوه، بەڵام بە چاوی پڕ گریانەوە داواكارن بە مان و نەمان، ھەواڵێكی باوكیان دەست بكەوێت.
به‌رپرسی رێكخراوێكی مافه‌كانی مرۆڤ باسی بەدواداچوونی یەك ساڵیان دەكەن ده‌باره‌ی كەیسی كەسانی بێسەر و شوێنی كورد لە شەڕی هه‌شت ساڵەی ئێران - عێراق. ئەو دەڵێ كۆنسوڵخانەی ئێران بە ئەرێنی وەڵامی داونەتەوە و داوای زانیاری لە بارەی ئەو كەسانە دەكەن.
لە شەڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران - عێراق دا بە سەدان گەنجی باشووری كوردستان بە زۆره‌ملێ رەوانەی شەڕ كران و به گوێره‌ی ئامارێكی رێكخراوی دیداری ئاشتی زیاتر لە 200 كەس لە كوردستان لەو شەڕەدا بێسەروشوێنن و ئێستاش رێكخراوه‌كه داواكارە كەسوكاری ئەو بێسه‌روشوێن بووانه زانیاریان پێبدەن، بۆ بە دواداچون لە چاره‌نووسیان له ئێران.
ھ.م