كورد و سوننه به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ران ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی پرسی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق به بێ به‌شداری كورد و سوننه ده‌ستیپێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 170 نوێنه‌ر به‌شدارن و له‌سه‌ر داوای لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق ئه‌نجامدراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كازم سه‌یادی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت و داواش ده‌كات ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نابن ده‌ربكرێن.
كازم سه‌یادی به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرنگی و هه‌ستیاری پرسه‌كه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و ساته فراكسیۆنه كوردییه‌كان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نابن و ئاماده‌بوونی سووننه‌كانیش دڵنیانین و هێشتا شیعه‌كانیش به گوێره‌ی پێویست نییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: 170 په‌رله‌مانتار واژوویان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه كردووه و ده‌بووایه سه‌ركرده سیاسییه‌كان خۆیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بن، پێویستیشه هه‌ر كه‌سێك ئاماده نه‌بێت له په‌رله‌مان ده‌ربكرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه پشكی كورده، به‌شر حه‌داد رایگه‌یاند، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای دەركردنی ھێزە بیانییەكان لە بەرنامەی كاری ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا نییە و ئەو پرسە كاری نوێنه‌ران نییە.
بەشیر حەداد، بە كوردستان24ی راگەیاند، "كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی نا ئاساییە و لەسەر داوای ژمارەیەك نوێنه‌ر رێكخراوە و تایبەتە بە رووداوی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس".
گوتیشی: "پڕۆژەیاسای دەركردنی ھێزە بیانییەكان لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان نییە، بەڵام رەنگە ژمارەیەك پەرلەمانتار واژوو كۆبكەنەوە بۆ ئەوەی پێشنیازی یاسایەك بكرێت بۆ دەركردنی ھێزە بیانییەكان بەتایبەتی ئەمەریكا، بەڵام ئەو پرسە پەیوەندیی بە ھەموو پێكھاتەكانی عێراقەوە ھەیە و پێویستە رێككەوتنی لەسەر بكرێت، ئەو بابەتە پەیوەندیدار نییە تەنھا بە لایەنێك".