كوتله‌كه‌ی خه‌زعه‌لی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كوتله‌ی سادیقونی سه‌ر به گروپی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، "داوای لێبوردن" له عێراقییه‌كان ده‌كات، كه ده‌نگیان به محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوه.
ئه‌حمه‌د كینانی په‌رله‌مانتاری ئه‌و كوتله‌یه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "به توندترین زاراوه هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیمی وه‌زیره‌كه‌ی، له‌باره‌ی ئه‌و تاوانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه بووه گیانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی میوانی عێراقی له‌گه‌ڵ خۆیدا برده‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هیچ به‌یاننامه و راگه‌یه‌ندراوێكمان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌دی نه‌كرد، كه باس له بانگهێشتكردنی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای "شه‌ڕاوی" بكات له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ئه‌نجامیداوه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كه بووه هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
كینانی گوتی: "ئێمه نازانین ئه‌و وه‌زاره‌ته چ سوودێكی هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وه‌زاره‌ته ناتوانێت رێككه‌وتن و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێك جیابكاته‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "داوای لێبوردن له خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ین كه ده‌نگمان به‌و وه‌زیره داوه".
H.B