تاڵیبان بۆ مه‌رگی قاسم سوله‌یمانی نیگه‌رانه

K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان، "په‌ژاره‌ی قوڵی" خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ربڕی.
سایتی "ئه‌فغانستان تایمز" بڵاویكرده‌وه، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵبیانی ئه‌فغانستان، "سوهه‌یل شاهین" رایگه‌یاندووه، كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بێ هیچ دوودڵییه‌ك رووداوێكی گرنگه.
هاوكات گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌كه، قاسم سوله‌یمانی به "موجاهیدی گه‌وره" وه‌سفكردووه و پرۆسه‌ی كوشتنیشی به "رێگه‌یه‌كی هۆڤیانه" ناوبردووه.
هاوكات به‌ڵێنیشی داوه، "جیهاد له ئه‌فغانستان دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت".