نه‌سروڵڵا: ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا باجی كوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس بدات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا رایگه‌یاند، ده‌بێت سوپای ئه‌مه‌ریكا باجی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران، لیوا قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بدات.
له وتارێكدا نه‌سروڵڵا گوتیشی: بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو ئه‌فسه‌رانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌مان و سوپای ئه‌مه‌ریكا به گشتی و بكوژانی ئه‌و سه‌ركردانه ده‌بێت باجی ئه‌و تاوانه‌یان بده‌ن.
ئه‌مینداری حزبوڵڵا گوتیشی: "پێڵاوی قاسم سوله‌یمانی یه‌كسانه به سه‌ری تره‌مپ. هیچ كه‌سێك هاوتای سوله‌یمانی و موهه‌ندیس نییه. به روونی و بێ پێچ و په‌نا تۆڵه‌ی ره‌وای خوێنی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه، كۆتایهاتنه به بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه".