چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كران
K24 – به‌غدا:
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراوون.
هاوكات په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له به‌غدا بیستراوه و تا ئێستا لایه‌نه ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و مۆڵه‌ته كۆتایی هات، كه فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی گرووپی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق" بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی دیار كردبوو، تاوه‌كو بۆ مه‌ودای یه‌ك كیلۆمه‌تر له باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا دووربكه‌ونه‌وه و خۆیان نه‌كه‌نه قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.