عادل عه‌بدولمه‌هدی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به بڕیاری عێراق ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به بڕیارێكی عێراقیانه بووه و كشانه‌وه‌شیان هه‌ر ده‌بێت به بڕیاری عێراق بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، پێویسته عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان وڵاتان و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدایه، عێراق به‌هێز بێت.
ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هات، كه باڵیۆزی چین، "چانگ تاو" به مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشیكردن له سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌ردانیان كردبوو.
له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی چین، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ بنیاتنانی عێراقێكی به‌هێز ده‌ربڕی و هیوای خواست په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات پێشكه‌وتنی زیاتر به خۆوه ببینن.