له باشماخ 12 كه‌س به تۆمه‌تی به قاچاغبردنی مه‌ی ده‌ستگیركران
K24 – سلێمانی:
هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی رایانگه‌یاند، له ده‌روازه‌ی سنووری "باشماخ – پێنجوێن" ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر بڕی (16) ته‌ن "مه‌ی"دا، كه خاوه‌نه‌كه‌ی ویستوویه‌تی به قاچاغ بیباته ئێران و (12) كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیركراوون.
له‌و باره‌یه‌وه ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه مه‌یه، بە شێوازێكی تایبەت شاراوەتەوە، کەهەست نەکرێت خواردنەوەی کهولییە.
راشیگه‌یاند، خاوەن بارهەڵگرەکە و خاوەنی باره‌كه دەستگیرکراون و لەگەڵیاندا (7) فه‌رمانبه‌ری پشکنینی سۆنەری مەرزەکە ده‌ستگیركراوون، كه تۆمه‌تبارن به ئاسانكاری بۆ به‌قاچاغبردنی ئه‌و باره.
ئاسایش روونیكردووه‌ته‌وه، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و ئاشكراشیان كردووه، كه یه‌كه‌مجاریان نه‌بووه و پێشتریش هه‌مان كاریان كردووه.