رووسیا و چین دژی به‌یاننامه‌یه‌كی نوێی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش وه‌ستانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ریه‌ك له رووسیا و چینی به درووستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌تبار كردووه.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كه، رووسیا و چین رێگر بوونه له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌یاننامه‌یه‌ك له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌ربكات.
ئاژانسه‌كه له زاری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، (27) وڵات ئیدانه‌ی "هێرشكردنه" سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له به‌غدا كردووه، به‌ڵام رووسیا و چین رێگر بوون له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌یاننامه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له (15) ئه‌ندام پێكهاتووه و (5) وڵاتیان ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ن، كه مافی "ڤیتۆ"یان هه‌یه.