زێدان له یه‌كه‌م یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا تووشی كێشه بوو
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ یارییەکانی جامی سوپەری وڵاتەکەیان بانگهێشتکراون و لە لیستەکەدا ناوی بێنزێما و گاریس بەیل بوونی نییە، به‌هۆكاری پێكان دوورخراونه‌ته‌وه.
بریارە بۆ یەکەمجار بە شێوازێکی نوێ و بە بەشداری چوار یانە، جامی سووپەری ئیسپانیا لە سعوودیه بەرێوەبچێت و یارییەکانیش چوارشەممەی داهاتوو دەست پێدەکەن و ریال مەدرید لە یەکەم یاری قۆناخی پێشکۆتایی، رووبەرووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له یارییه‌كی دیكه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و یاریگه‌ی شا عه‌بدوڵڵا له سعوودییه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.