لایه‌نه شیعه‌كان داوای یه‌كخستنی ریزه‌كانیان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
لایەنە شیعەکان دەڵێن: لە دژی ئەمه‌ریکا و دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی هەموو ناکۆکییەکانیان بەلاوە دەنێن، دەشڵێن: پێویستە حکوومەت بڕیارەکانی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان جێبەجێ بكات و لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوا تۆمار بکات، نەک تەنها ناڕەزایی دەرببڕێت.
له‌و باره‌یه‌وه، حه‌سه‌ن خلاتی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كوتله‌ی حیكمه، رایگه‌یاند، ئەوەی کە روویدا پێشێلکارییەکی روونی یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکانە، بڕیاری ئێمەش وەک پەرلەمان روونە، دەبێت هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بچنە دەرەوە، ئەرکی پەرلەمان و پەرلەمانتارە ئەو کارە بکات، ئێمە سوێندمان خواردووە کە پارێزگاری لە سەروەری عێراق بکەین، هاوکات ئێمە حکوومەتی عێراقمان پابەند کردووە بەوەی لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لەسەر ئەمه‌ریکا تۆمار بکات نەک ئەوەی کە ئێستا کراوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
هه‌روه‌ها حوسێن عوقابی، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی نه‌سر، گوتی: پێشێلکارییەکی روون رووی داوە و کۆمەڵێک کەسی سەر بە هێزەکان شەهیدکراون، ئەگەر بێت و ئێمە ئێستا یەکگرتوو نەبین کەی یەکگرتوو دەبین، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی فشار بخەینە سەر حکوومەت بۆ ئەوەی داواکارییەکانمان جیبەجێ بکات.