كوشتنی سوله‌یمانی، كیم جۆنگ ئون ناترسێنێ
K24 - هه‌ولێر:
كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و لێدوانه ئاگرینه‌كانی نێوان سه‌رۆكی كۆریای باكوور و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ده‌رنه‌كه‌وتنی بۆ ماوه‌یه‌ك، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانه‌وه، كیم جۆنگ ئون به ئاشكرا به‌رده‌وامه له چالاكییه.
به‌گوێره‌ی زانیاریی ئه‌و پێگه تایبه‌تمه‌ندانه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا لكه چاودێریی جوڵه‌ی فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، به به‌رده‌وامی و بێ پچڕانیش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه چاودێریی خاكی كۆریای باكوور كراوه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی پیۆنگ یۆنگ به‌ڵێنی دیاریی جه‌ژنی له دایكبوونی به واشنتن دابوو.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی كۆریای باكوور، ئه‌وه یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئاشكرای كیم جۆنگ ئونه به‌و شێوه‌یه پاش ئه‌وه‌ی له كۆشكی كۆمسوسان رۆژی 2/1/2020 ده‌ركه‌وتبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/1/2020 ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندیی كۆریای باكوور رایگه‌یاند: "كیم جۆنگ ئون، سه‌ردانی شوێنی دروستكردنی كارگه‌یه‌كی په‌ینی كیمیایی كردووه له ناوچه‌ی سۆنچون".
كیم جۆنگ ئون له‌و سه‌ردانه‌یدا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كارگه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه‌كانی پارتی كرێكاران و بایه‌خێكی گه‌وره‌یه به‌و بواره له‌ناو ئه‌ركه ئابوورییه‌كان كه پێویسته له ساڵی نوێ‌دا جێبه‌جێ بكرێت.
پێده‌چێت ده‌ركه‌وتنی كیم جۆنگ ئون له‌و ناوچه‌یه و سه‌رقاڵبوونی به پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره‌وه، به ئامانجی ئه‌وه بێت تیشكی بخرێته سه‌ر و ده‌ریبخات پابه‌نده به پێشخستنی بواری ئابووری و پشت به خۆبه‌ست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.