بۆ به‌رگری له كولتووری ئێران یونسكۆ هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی "یونسكۆ" رایگه‌یاند، به بیری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنینه‌وه، كه دوو په‌یماننامه هه‌ن رێگری لێده‌كه‌ن، زیان به كه‌له‌پوور و كولتوور و فه‌رهه‌نگی ئێران بگه‌یه‌نێت، له حاڵی درووستبوونی ململانێی سه‌ربازی.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاند، به‌نده‌كانی هه‌ردوو په‌یماننامه‌ی (1954) و (1972)، كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا واژوویان له‌سه‌ر كردوون، وڵاتان پابه‌ند ده‌كه‌ن به‌وه‌ی نابێت رێككاری به ئه‌نقه‌ست بگرنه به‌ر بۆ زیانگه‌یاندن به مێژوو و كولتووری یه‌كتر.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو، ئه‌گه‌ر ئێران وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه كه بووه هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئه‌وا، ئه‌مه‌ریكا (52) ناوه‌ندی ئێران بۆردومان ده‌كات، كه هه‌ندێكیان كولتوورین و بایه‌خێكی زۆریان لای ئێرانییه‌كان هه‌یه.