عه‌بدولمه‌هدی: له ئێستادا دۆخی هه‌رێمی كوردستان جیاوازه
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له‌باره‌ی دۆخی ئێستا و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه كه دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، "تاكه چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئێستا كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانه له‌ناو خاكی عێراق"، گوتیشی: "له‌و گرژیانه‌دا دۆخی هه‌رێمی كوردستان جیاوازه".
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و هه‌ڵچوونه هه‌نووكه‌ییه‌كان گوتی: "ته‌نیا چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئێستا ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كانه".
داواشی له لایه‌نه‌كان كرد، "پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌ناو خاكی عێراق یه‌كده‌نگ بن".
گوتیشی: "سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان فشار له‌سه‌ر تەواوی لایەنەکان هەبوو".
له‌باره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ش كه شه‌وی رابردوو له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه، گوایا سوپای ئه‌مه‌ریكا به حكوومه‌تی عێراقی راگه‌یاندووه، كه كار بۆ كشانه‌وه له عێراق ده‌كه‌ن و دواتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه، عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و هه‌واڵه راست بوو".
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به ئاشكرا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له‌و گرژیانه‌ی ئێستا عێراق پێیدا ده‌گوزه‌رێت، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كانی دیكه جیاوازتره".
هه‌روها گوتی: "کۆبوونەوەی پەرلەمان کەموکورتی تێدابوو"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كه تێیدا ده‌نگ به پڕۆژه یاسای ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له‌ناو خاكی عێراق درا.
H.B