ڤیدیۆی ساتی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی، گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی مووشه‌كه هێرشییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بڵاوكرده‌وه، كه ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی رۆژئاوای ئه‌نبار كران.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه هه‌واڵییه، سوپای پاسداران به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه راگه‌یاندووه، كه وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له تۆڵه‌ی كوژرانی "قاسم سوله‌یمانی"ییه.
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 3/1/2020 له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.