ساتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له‌ناو بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان نیشان ده‌دات له‌ناو بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای ئه‌نبار.
به گوێره‌ی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان له شاری كرمانی ئێرانه‌وه بووه، كه شاری له‌دایكبوونی قاسم سوله‌یمانییه، كاتی مووشه‌ك بارانه‌كه‌ش، هاوكات بووه له‌گه‌ڵ بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه به‌ناوی "سوله‌یمانی" بووه و وه‌ك تۆڵه‌یه‌كه له به‌رامبه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی.
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 3/1/2020 له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.