خامنه‌یی: ئه‌و گورزه به‌س نیه

K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی، رایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا زللـه‌یه‌كی به‌هێزه و پێویسته كۆتایی به بوونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بهێنرێت.
ئه‌مڕۆ خامنه‌یی، پێشوازی له نوێنه‌رانی خه‌ڵكی شاری "قوم" كرد، به بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره له (1978)دا.
له وته‌یه‌كدا، خامنه‌یی ستایشی جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و گوتی: سوله‌یمانی ته‌نیا له رووی سه‌ربازییه‌وه ئازا نه‌بوو، به‌ڵكو له رووی سیاسیشه‌وه به‌هره‌مه‌ند بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ڵامی شه‌وی رابردووی ئێران ته‌نیا زللـه‌یه‌ك بوو به رووی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و گورزه به‌س نییه. ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته كۆتایی به بوونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بهێنرێت.
گوتیشی: وڵاتانی ناوچه‌كه دوژمنی ئێمه نین، ئه‌گه‌ر لێیانه‌وه په‌لاماری ئێران نه‌درێت. دوژمنانی ئێمه ئه‌وانه‌ن، له پشت ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی مانگی رابردووی ئێرانه‌وه بوون.
سه‌رچاوه: ته‌سنیم