پوتن و ئه‌ردۆغان: كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیان كرده‌وه، كه كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له پوتن و ئه‌ردۆغان پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به رووداوی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ره‌وشی سووریا و لبیایان تاوتوێكرد و له‌سه‌ر گرنگی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لبیبا و سه‌قامگیری سووریا رێككه‌وتن.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی لیبیاش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و هاوتا توركییه‌كه‌ی، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، پوتن و ئه‌ردۆغان دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان له ئه‌سته‌نبووڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان له باره‌ی رێگه‌چاره‌ی سیاسی له لیبیا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
رۆژی هه‌ینی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه ئامانج و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و رووداوه به‌رده‌وامه و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی دوورمه‌ودای ئاراسته‌ی بنكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد.
دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی تاران، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی، رایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا زللـه‌یه‌كی به‌هێزه و پێویسته كۆتایی به بوونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بهێنرێت.
ئه‌مڕۆ خامنه‌یی، پێشوازی له نوێنه‌رانی خه‌ڵكی شاری "قوم" كرد، به بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره له (1978)دا.
له وته‌یه‌كدا، خامنه‌یی ستایشی جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و گوتی: سوله‌یمانی ته‌نیا له رووی سه‌ربازییه‌وه ئازا نه‌بوو، به‌ڵكو له رووی سیاسیشه‌وه به‌هره‌مه‌ند بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ڵامی شه‌وی رابردووی ئێران ته‌نیا زللـه‌یه‌ك بوو به رووی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و گورزه به‌س نییه. ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته كۆتایی به بوونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بهێنرێت.
گوتیشی: وڵاتانی ناوچه‌كه دوژمنی ئێمه نین، ئه‌گه‌ر لێیانه‌وه په‌لاماری ئێران نه‌درێت. دوژمنانی ئێمه ئه‌وانه‌ن، له پشت ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی مانگی رابردووی ئێرانه‌وه بوون.