"هالاند ده‌توانێت دۆرتمۆند جێبهێڵێت"

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا زانیارییه‌كی له‌ باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هالاند بڵاوكرده‌وه‌

ئێرلینگ هالند هێرشبەری نوێ یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەتوانێت دوای دوو ساڵی دیکە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە ئێرلینگ هالاند لە کاتی مۆر کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بورووسیا دۆرتمۆند، مەرجی ئەوەی داناوە دوای دوو ساڵ سەربەست بێت لەوەی کە یانەکەی جێبێڵێت، هەربۆیە ئەو یاریزانە دەتوانێت لە ساڵی 2022 یانەکەی جێبێڵێت، ئەگەر یانەیەکی دیکە داوای بکات.

هالاند دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش، بەرپرسانی زەردەواڵەکان بریاریاندا ئەو یاریزانە بەرامبەر بە 22 ملیۆن یۆرۆ بگوزانەوە ریزەکانیان و دەگوترێت کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی پارەیەکی زۆر نییە.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، له‌ ئێستاوه‌ یانه‌كانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن پلانیان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوای 2 ساڵی دیكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ چنگی زه‌رده‌واڵه‌كان ده‌ربێنن.