"بۆ یه‌كه‌مجار گۆرانكارییه‌كی دیكه له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ده‌كرێت"
بۆ یەکەمجار لە جامی سووپەری ئیسپانیا چەند گۆڕاکارییەک لە تەکنەلۆجیای ڤار کرا.
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بریاریدا کە چەند گۆڕانکارییەک لە سیستەمی ڤار لە جامی سووپەر کە لە سعوودیا بەرێوەدەجێت بکات، ئەویش زیاد کردنی تەکنەلۆجیای سەر هێڵی گۆڵە، بۆ ئەوەی لە رێگەی کاتژمێری دەستی ناوبژیوانەوە لە گۆڵ کردن ئاگادار بکرێتەوە و هەروەها ئەگەر یارییەکە بۆ لێدانە پێناڵتیەکان چوون، ناوبژیوان لەوە ئاگادار دەکاتەوە کە گۆڵپارێز هێڵی گۆڵی تێپەڕاندووە، بێ ئەوەی کارتی زەردی پێ بدرێت، لێدانەکە دووبارە دەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە لە کاتی سەیرکردنەوەی دیمەنەکان لە رێگەی ڤارەوە، ئەوا لە ناو یاریگەش لە رێگەی شاشەیەکی گەورە دیمه‌نه‌كان پیشانی هاندەرانیش ده‌درێت.
ئەم گۆڕانکارییانەی سیستەمی ڤار لە کاتێکدایە، لەوەتەی لە لالیگای ئیسپانیا کاری پێدەکرێت هیچ کاتێک بەکار نەهاتوون و بۆ جاری یەکەمە تاقی دەکرێنەوە.
جامی سووپه‌ری ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌مجار له سعوودییه به به‌شداریی 4 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 10:00 ڤالێنسیا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، سبه‌یش ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆنا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، براوه‌ی ئه‌م دوو یارییه رۆژی شه‌ممه له یاریی كۆتایی به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه.