"به‌ره‌ی به‌رگری عێراقی به نیازه هێرشی فراوان بكاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "پێشبینی ده‌كرێت به‌ره‌ی به‌رگری عێراق، هێرشی فراوان بكاته سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق"، كه مه‌به‌ست له به‌ره‌ی به‌رگری هه‌موو گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه ده‌گرێته‌وه و سه‌رجه‌میان له‌ژێر چه‌تری حه‌شدی شه‌عبی كۆكراونه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هێرشه‌كانی به‌ره‌ی به‌رگری عێراقی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌نجام بدرێن".
ئاژانسه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكرده‌وه، "ئامانج له هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانمان بۆ وه‌ده‌رنانی یه‌كجاره‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له‌ناو خاكی عێراق".
لای خۆشیه‌وه قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گروپی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌قی حه‌شدی شه‌عبی، كه خۆی و گروپه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، دووپاتیكرده‌وه، "دوای وه‌ڵامی ئێران بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئیستا كاتی ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن عێراقیشه‌وه وه‌ڵامبدرێنه‌وه".
خه‌زعه‌لی گوتی: "یه‌كه‌م وه‌ڵامی ئێرانی له‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمان بوو، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه عێراقیش له‌سه‌ر كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "نابێت وه‌ڵامی عێراق بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له موشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و هێزانه كه‌متر بێت".
ئه‌مه دوای ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هاتووه، كه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیدا.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B