به فه‌رمی ریال مه‌درید گه‌یشته یاریی كۆتایی سووپه‌ری ئیسپانیا
یانه‌ی ریال مەدرید بە بردنەوەی لە ڤالێنسیا گەیشتە فاینەڵی جامی سووپەری ئیسپانیا و له یاریی كۆتایی چاوه‌ڕوانی براوه‌ی یاری ئاتڵێتیكۆ و بارسا ده‌كات.
ریال مەدرید لە یاری قۆناخی پێشکۆتایی سوپەری ئیسپانیا رووبەرووی ڤالێسنیا بووە و یارییەکەشی بە سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی بردەوە.
سەرەتا لە خولەکی 15 تۆنی کروسی ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانیا بە لێدانی کۆرنەری نایاب توانی گۆڵی یەکەمی مێرنگی بکات و بووە یەکەم یاریزانی شاهانەکان لەم وەرزە لە سێ پاڵەوانیەتی جیاواز گۆڵ بکات.
دوای ئەم گۆڵە ئەمجارەیان ئیسکۆ لە خولەکی 39 توانی بۆ جاری دووەم تۆری گۆڵی ڤالێنسیا بهەژێنیت.
نیوەی دووەم هەمان شێوەی نیوەی یەکەم یاریزانانی ریال مەدرید هەر زوو کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و لە خولەکی 66 لوکا مۆدریچ توانی گۆڵی سێیەمی یانەکەی بکات.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، دانیێل باریخۆ به لێدانی پێناڵتی تاكه گۆڵه‌كه‌ی ڤالێنسیای كرد.
ریال مه‌درید هه‌ڵگری 10 نازناوی جامی سووپه‌ری ئیسپانیایه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بارسێلۆنا به 13 نازناو خاوه‌نی زۆرترین جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه.