یادی 100 ساڵەی لە دایكبوونی ئەحمەد دڵزاری شاعیر دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
لە مەراسیمێکدا وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان، یادی 100 ساڵەی لە دایکبوونی ئه‌حمه‌د دڵزاری شاعیری گەورەی کوردی کردەوە. لە بەرامبەر تەمەنێکی پڕ لە خزمه‌تی ئه‌ده‌بی كوردی دا خەڵاتی ریزلێنانی بەخشرایە ئه‌حمه‌د دڵزاری شاعیر. لە رێوڕەسەمەكەدا دڵزار به ته‌مه‌نترین شاعیری كورد و به دووەم ته‌مه‌ن درێژترین شاعیری جیهان ناسێنرا.
ئه‌حمه‌د دڵزاری شاعیر و تێکۆشەر، لە چلەکانی سەدەی رابردووه‌وه تا ئەم مانگانەی دوایی گەنجینەی پڕ لە سەروەری و شیعر‌و ورەی بەرزو خۆڕاگری دەخستە سەر ئەدەبیاتی کوردی، ئیستاش مۆمی 100 ساڵه‌ی تەمەنی داده‌گیرسێنێت.
دڵزاری شاعیر، جگە سەدان بەرهەمی شیعری بە زمانی کوردی و عەرەبی و نووسین و بیرەوەرییەکانی فەرهەنگی بابا تاهیری هەمەدانی، کە بەزاراوەی لوڕیه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زاراوەی سۆرانی. تاكه شاعیری کورده 100 ساڵه‌ی تەمەنی تەواو ده‌كات، له رووی ته‌مه‌ن درێژیشه‌وه دووه‌م شاعیره له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ھ.م