کەمی خزمەتگوزاری و نه‌بوونى هەلی کار هەڵەبجەییەکان نیگه‌ران دەكات

هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان داوای خزمه‌تگوزاری زیاتر ده‌كه‌ن
kurdistan24.net

K24 - ھەڵەبجە

کەمی خزمەتگوزاری و هەلی کار لە پارێزگای هەڵەبجە، وای کردوە رۆژانە هاووڵاتیان ماڵەکانیان بگوازنەوە شارەکانی دیکەی هەرێمی كوردستان، جێگری پارێزگاری  هەڵەبجەش هۆکاری سەرەکی بارکردنی هاووڵاتیان بۆ نەبوونی هەلی کار دەگەڕێنێتەوە.

گەنجیکی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە باس لەوە دەكات، گەنجانی شاركەی بەهۆی نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزاری پێویست، دەچنە پارێزگاکانی دیکە و بە پارەیەکی کەم کارێکی زۆر دەکەن.

خاوەن نووسینگەکانی فرۆشتنی زەوی و خانوو لە ھەڵەبجە دەڵین، رۆژانە هاووڵاتیان سەردانمان دەکەن بە مەبەستی فرۆشتنی خانوو و موڵەکەکانیان، ئەگەر لە مانگێکدا کەسێک بیەوێت خانوویەک یاخود زەویەک بکڕێت، ئەوا لە بەرامبەردا بەدەیان کەس خانوو و زەوییەکانیان دەفرۆشن.

بەپێی ئەو ئامارەی دەست كوردستان24 كەوتووە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا 688 ھاووڵاتی ماڵیان لە پارێزگای ھەڵەبجە بۆ شارەکانی دیکە گواستووەتەوە، لە بەرامبەردا تەنها 51 ماڵ هاتوونەتە پارێزگاكە.

ھ.م